به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌عێراق وسه‌رۆكى نێرده‌ى ڕێكخراوه‌كه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ڕێكخراوه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه توانییان ڕێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان بۆ سنوورى له‌سه‌دا 3 كه‌مبكه‌نه‌وه،ئه‌مه‌یش له‌ڕێژه‌ى جیهانی كه‌متره.
ئیسماعیل بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕه‌وشى عێراق جێى نیگه‌رانییه وزیادبوونى ژماره‌ى توشبووان به‌هۆى دواكه‌وتنى پشكنییه‌كان بووه ،له‌گه‌ڵ قه‌ره‌باڵغییه‌كان".
وتیشى ئێمه"پێشبینى زیادبوونى توشبووان ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕێژه‌كه ئاساییه ئه‌مه هێمایه‌كى باشه".
ئیسماعیل وتیشى"له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ورێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى توانیمان ئاستى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى چونكه ئه‌و پلانه‌ى دانرابوو گۆڕانكارى به‌سه‌ریا هات وهه‌ستاین به‌زیادكردنى تواناى نه‌خۆشخانه‌كان بۆ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان چونكه ڕێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان ڕۆژانه له100كه‌س كه‌متره،وله‌ماوه‌ى دوو مانگه‌دا توانیمان ڕێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدان له‌سنوورى له‌سه‌دا سێ كه‌مبكه‌ینه‌وه،ئه‌مه‌یش له‌ڕێژه‌ى جیهانى كه‌متره".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گردبوونه‌وه‌كان وكردنه‌وه‌ى بوارى چالاكییه‌كان ئاسایی كردنه‌وه‌ى ژیان به‌بێ ڕێنماییه‌كان بووه هۆى زیادبوونى توشبووه‌كان،بۆیه واپێویست ده‌كات هاوڵاتیان پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى بن كه‌ڕۆڵى ده‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى توشبوون به‌په‌تاكه بۆ له‌سه‌دا 40 له‌كاتى به‌ستنى ده‌مامك وله‌سه‌دا 60 له‌كاتى دووركه‌وتنه‌وه له‌قه‌ره‌باڵغى وگردبوونه‌وه‌كان".
ئیسماعیل پێشبینیشى كرد شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسه‌كه له‌وه‌رزى زستان ده‌ستیپێبكات چونكه چالاكى ڤایرۆسه‌كه زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما وپێشبینیش ده‌كه‌ین له‌میان هه‌ردوو مانگى تشرینى یه‌كه‌م ودووه‌م بێت ،وتاكه چاره‌سه‌ریش ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى ته‌ندروستییه".