لیژنەی باڵا 3 بریار لەبارەی دەوامی فەرمانبەران و دەروازە و چێشتخانەکان دەردەکات

ناوخۆ
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،سێ بڕیارى نوێ له‌باره‌ى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران وده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وچێشتخانه‌كان ده‌ركرد.
    لیوا عومه‌ر عه‌دنان وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى باڵا حه‌ڤده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیران وئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى سازكردووه‌"،وتیشى"لیژنه‌كه‌ چه‌ند بڕیارێك گرنگى داوه‌ كه‌له‌سه‌ر خشته‌ى كاره‌كان نمایشكراوه‌ ،له‌نێویشیاندا دیاریكردنى ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 50 بۆ ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانبه‌ران له‌ده‌زگا ووه‌زاره‌ته‌ حكومییه‌كان".
    وتیشى"لیژنه‌كه‌‌ بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى دا به‌درێژایی ڕۆژانى هه‌فته‌ وله‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ وشكانییه‌كان به‌ته‌نها،وهه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى هه‌موو چێشتخانه‌كان وده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌پێى  پابه‌ندبوون به‌مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستى  به‌و پێیه‌ى له‌12 ئه‌یلولى مانگه‌وه‌ جێ به‌جێ بكرێت".