به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه وماتیۆ تۆڵه‌ر باڵیۆزى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌به‌غدا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌جێ گه‌یاندنى هاوبهشییهكى كارا له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق وچه‌سپاندنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"حسێن چاوى بهتۆڵهر كه‌وت ،وهه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى ئاسۆى په‌یوه‌ندییه‌كانى دوولایه‌نه وستراتیژییهكانى نێوان به‌غدا وواشنتۆن،وگرنگى كاراكردنه‌وه‌ى هاوكارییه دوولایه‌نه بۆ گه‌یشتن بهبهجێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵاتى دۆست.
وتیشى"هه‌ردوولا باسیان له‌ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران وشاندى یاوه‌رى بۆ واشنتۆن كردووه".