خه‌ڵاتى: وه‌زیرى ته‌ندروستى وه‌كو سه‌ره‌تاییه‌ك ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌ڕبڕیوه‌

ناوخۆ
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى ڕایگه‌یاند ڕه‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایی ده‌ڕبڕاوه‌ له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان.
    حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وه‌ك ڕه‌زامه‌ندییه‌كى سه‌ره‌تایی ڕێگه‌ى داوه‌ به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى".
    وتیشى"وه‌زیرى ته‌ندروستى داواكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان پێشكه‌شى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى كردووه‌".