به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى ڕایگه‌یاند،پێشنیارێكى پێشكه‌شكردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پشووى ڕۆژانى شه‌ممه له‌میان ساڵى نوێى خوێندندا.
عه‌باس زاملى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"چه‌ند پێشنیارێك هه‌یه له‌باره‌ى ساڵى نوێى خوێندن له‌نێویشیاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پشووى ڕۆژانى شه‌ممه له‌قوتابخانه‌كان".
وتیشى"پێشنیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پشووى ڕۆژانى شه‌ممه،له‌پێناو دابه‌شكردنى خوێندكاران دێت به‌سه‌ر ڕۆژانى هه‌فته له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌كان".
قوسه‌ى یاسرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماژه‌ى دابوو"پێشنیاره پێشكه‌شكراوه‌كان پێویست به‌ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ناكات چكه له‌پێشنیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پێشنیارى پشووى ڕۆژانى شه‌ممه".