په‌رله‌مان كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى مردووانى كۆرۆنا له‌خاوه‌ن پیشه‌كان هێنا

ئەمنی
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاساى مردووانى كۆرۆنا له‌ خاوه‌ن پیشه‌كان هێنا
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پرۆژه‌ یاساى مافى خانه‌نشینى بۆ مردووانى كۆرۆنا له‌ خاوه‌ن پیشه‌كانى پزیشكى وته‌ندروستى هێنا به‌هۆى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌،ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى له‌وه‌رزى یه‌كه‌مى یاسادانان سازكرد.
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆك په‌رله‌مان،كاره‌كانى دانیشتنى دووه‌م سازكرد
    كاڕنامه‌ى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان له‌پێنج بڕگه‌ پێكهاتووه‌،له‌گه‌ڵ بڕگه‌ى شه‌شه‌م كه‌ته‌رخانكراوه‌ بۆ گفتوگۆى گشتى.