وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:دوو سه‌ركرده‌ى تیرۆرستى داعش له‌باشورى كه‌ركوك ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى دوور سه‌ركرده‌ى تیرۆرستى داعش له‌باشورى پارێزگاى كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
    ڕه‌سوڵ،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پێى ڕاسپارده‌كانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،هێزێكى تایبه‌تى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئه‌ركێكى له‌ناكاوى ئه‌نجامدا به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌ركێكى هه‌واڵگیرى گه‌وره‌".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌كه‌ بۆته‌ هۆى كوشتنى دوو تیرۆرست له‌سه‌ركرده‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌كاتى هه‌وڵ هه‌ڵهاتنیان،وده‌ستگیركردن دوو تیرۆرستى دیكه‌ له‌شارۆچكه‌ى داقوق له‌باشورى پارێزگاى كه‌ركوك".
    ئاماژه‌یشى دا"هێزێكى تایبه‌ت ئه‌ركێكى ترى ئه‌نجامدا كه‌بووه‌ هۆى ده‌ستگیركردن دوو تیرۆرستى مه‌ترسیدارى تیرۆرستانى داعش له‌شارۆچكه‌ى كه‌رمه‌ى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارى فه‌لووجه‌".