بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار،ئەمڕۆ دووشەممە،جەختیكردەوە لەسەر گرنگی دووركەوتنەوەی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە كاریگەری سیاسیی و حزبییەکان.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سەرۆك كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"سهرۆك بەرهەم،پێشوازیكرد لە جەعفەر وهنان سەرۆكی ئەنجومەنی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و شاندی هاوڕێی".
لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار پێویستی بەهێزكردنی کاری راگەیاندنی ئازاد و پیشەییانەی دووپاتكردەوە بەو پێیەی ئامرازێكی بنەرەتییە لە پتەوكردنی كاروانی دیموكراتی لە وڵاتدا و پێویستی گەیاندنی زانیاری ورد كە بە دوور بێت لە كاریگەرییە لاوەكییەكان بە رای گشتی، ھەروەھا جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی دووركەوتنەوەی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە كاریگەری سیاسیی و حزبییەکان تاكو زامنی سەربەخۆیەكەی بكات.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار گوێی گرت لە روونكردنەوەی شاندی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و وردەكاری سەبارەت بە بەڕێوەچونی كاری تۆڕەكە، ھاوکات جارێكی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆی دووپاتكردەوە بۆ هەنگاوەكانی چاكسازی لەوانەش بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی كە لە پێناویدا دامەزراوە بۆ هێنانەدی دامەزاروەیەكی راگەیاندنی سەربەخۆ بۆ دەوڵەت كە رەنگدانەوەی داواكارییەكانی گەل بێت لە گەیاندنی ئێش و ئازار و داواكارییەكانیان لە لایەنی پەیوەندیدار