په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى:ده‌ستپێكردنى ساڵى خوێندن په‌یوه‌سته‌ به‌ڕاپۆرته‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان

ناوخۆ
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،بڕیارى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن په‌یوه‌سته‌ به‌ڕه‌زامه‌ندى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان.
    قوسه‌ى یاسرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كردووه‌ له‌باره‌ى ساڵى نوێى خوێندن".
    ئاماژه‌یشى دا"ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن په‌یوه‌سته‌ به‌ڕاپۆرته‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وڕه‌زامه‌ندى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان".
    وتیشى"ئه‌و پێشنیارانه‌ى پێشكه‌شكراون پێویست به‌ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ناكات".