به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ هۆشداریدا لهتێكدانى ده‌ستكه‌وتى خۆپیشاندانه‌كان كهبهدهستهاتووه وڕێنمایشى دا به‌توندى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێكدهران بكرێت.
لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ سه‌ردانى فه‌رمانده‌یی ئۆلیسى پارێزگاى بابل كردووه ولهمیان سه‌ردانه‌كه‌ى چاوى بهبهڕێوبهرانى پۆلیس له‌سه‌رجه‌م پێكهاته وبهڕێوبهرایهتییهكان كه‌وتووه".
وتیشى"غانمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى جه‌ختیكردۆته‌وه لهپهرۆشى بۆ جێ به‌جێ كردنى یاسا وسهپاندنى وڕێگه‌نه‌دان بهپێشێلكارى له‌هه‌ر دۆخێك‌دا بێت وسهپاندنى شكۆى وڵات وپتهوكردنى ئه‌ركى كارمه‌ندى پۆلیس وگرتنه به‌رى هه‌ڵوێستى توند به‌رامبه‌ر په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر كارمه‌ندانى پۆلیس".
وه‌زیرى ناوخۆ ڕێنمایشى دا به‌پێداچوونه‌وه‌ى به‌شه جیاوازه‌كان وئه‌نجامدانى گۆڕانكارى كه‌خزمه‌ت ئه‌م به‌شانه ده‌كات وكاره‌كانیان به‌ره‌و پێشده‌بات".
دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌ر كه‌سێك ده‌ستكه‌وته‌كانى خۆپیشاندانه‌كان تێكبدات كه‌تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌ستهاتووه،ده‌بێت به‌توندى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت"،ئاماژه‌یشى دا "كارمه‌ندانى پۆلیس له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى نیشتیمانى پیرۆز وبهرپرسیارتى گه‌وره‌دان وئه‌ركه نیشتیمانییه گه‌وره‌كه به‌جێ گه‌یاندنى ئاسایش وسهپاندنى ئارامییه له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا".