وه‌زیرى ته‌ندروستى:ڕێژه‌ى قه‌روێڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى توشبووانى كۆرۆنا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌

ناوخۆ
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا:حازم محه‌مه‌د حه‌بیب

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌نگاوه‌كانى خێراتر كردووه‌ بۆ ڕێگاگرتن داڕمانى سیسته‌مه‌كه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تا ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا،له‌ڕێگاى زیادكردنى ده‌یان تاقیگه‌،له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى قه‌ڕوێڵه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان.
    خێراكردنى ڕێوشوێنه‌كان هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ  كردنه‌وه‌ى 8 نه‌خۆشخانه‌ له‌پارێزگاكان وڕاهینانى ژماره‌یه‌كى زۆرى كارمه‌ندانى پزیشكى وته‌ندروستى بۆ زیادكردنى تواناكانیان له‌سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ دۆخى په‌تاكه‌.
    حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ڕۆژنامه‌ى"سه‌باح"دووپاتیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕێژه‌ى قه‌روێڵه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 8 هه‌زار قه‌روێڵه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى توشبووانى په‌تاكه‌ ،له‌گه‌ڵ دابینكردنى چوار هه‌زار ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد".
    ته‌میمى ئاماژه‌یشى دا ژماره‌ى پشكنینى تاقیكردنه‌وه‌كان گه‌یشتۆته‌ 26هه‌زار پشكنین ڕۆژانه‌ دواى زیادكردنى زیاتر له‌45 تاقیگه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ كارده‌كات بۆ زیادكردنى پشكنینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجاو بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبووان".