ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردن ده‌كات له‌باره‌ى هاوێشتنى مووشه‌ك بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا

ئەمنی
  • 7-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان له‌لێكۆڵینه‌وه‌كرد بۆ دیاریكردنى لایه‌نه‌ كه‌مته‌رخه‌م له‌باره‌ى هاوێشتنى مووشه‌ك به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستى به‌ڵێكۆڵینه‌وه‌كانى كردووه‌ بۆ دیاریكردنى لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م له‌باره‌ى هاوێشتنى مووشه‌ك بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى  به‌غدا".
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،دوێنێیه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاندبوو سێ مووشه‌كى كاتیۆشا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌.
    شانه‌كه‌ڕایگه‌یاند:سێ مووشه‌كى كاتیۆشا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌،یه‌كێك له‌مووشه‌كه‌كان كه‌وتۆته‌ نێو پاركى ئۆتۆمبێله‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌ى شارستانى،كه‌بۆته‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌چوار ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیان".
    وتیشى"ده‌ركه‌وتووه‌ هاوێشتنى مووشه‌كه‌كان له‌ناوچه‌ى زه‌یتونى شارۆچكه‌ى ئه‌بى غرێبى ڕۆژئاواى به‌غداى  پایته‌خت بووه