دارایی نوێنه‌رایه‌تى: بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو نه‌گه‌یشتۆته‌ په‌رله‌مان

ناوخۆ
  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-كه‌ڕاڕ خه‌لیل

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،بوودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ په‌رله‌مان،ئاماژه‌یشى دا ڕێگه‌ ناده‌ین به‌دووباره‌ قه‌رزكردن.
    هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ دووباركردنه‌وه‌ى قه‌رزى دارایی نییه‌ چ ناوخۆیی بێت یان ده‌ره‌كى چونكه‌ بارگرانییه‌ك به‌سه‌ر بوودجه‌ دروست ده‌كات"،وتیشى"په‌رله‌مان فشارى دروستكردووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى په‌ڕه‌ى چاكسازى دارایی وئابوورى".
    وتیشى"ده‌بێت حكومه‌ت چاره‌سه‌رێكى تر بدۆزێته‌وه‌ جگه‌ له‌قه‌رزكردن بۆ زیادكردنى داهاته‌كانى له‌ڕێگا داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانه‌وه‌ وه‌ك باجى گومرگى وپاره‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان ورسومات وچه‌ند ده‌روازیه‌كى تر"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".