ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى: گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى گشتى یان ڕێژه‌یی هیچ ئه‌نجامێكى نابێت

ناوخۆ
  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى گشتى یان ڕێژه‌یی هیچ ئه‌نجامێكى نابێت له‌سه‌ر ئاستى ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
    غایب عومێرى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زیادبوونى ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى فیعلى هاوڵاتیانه‌ به‌ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى"،وتیشى"زۆربه‌ى هاوڵاتیان پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى نین وه‌ك به‌ستنى ده‌مامك وبه‌كارهێنانى ده‌ستكێش ودووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ،له‌گه‌ڵ قه‌ڕه‌باڵغى".
    وتیشى"گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى گشتى یان ڕێژه‌یی له‌داهاتوودا هیچ ئه‌نجامێكى نابێت چونكه‌ له‌ڕابردوودا ئه‌نجامى نه‌بووه‌،وقه‌ده‌غه‌ى ته‌نها ئه‌منى بووه‌ به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى هاوڵاتیان به‌ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هیچ سوودێك نییه‌ ئه‌گه‌ر هاوڵاتى پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى نه‌بێت وله‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ وقه‌ده‌غه‌كردنى قه‌ره‌باڵغى".