كۆرۆنا باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌توركیا بۆ ماوه‌ى 8 ڕۆژ داده‌خات

ناوخۆ
  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    حه‌سه‌ن جه‌نابی، باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، تاوه‌كو 14ی ئه‌م مانگه‌، باڵیۆزخانه‌كه‌یان داده‌خه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند توشبویكی كۆرۆنا سه‌ردانیكردون و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ هه‌بوه‌.
    جه‌نابی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ره‌ تاوه‌كو 14ی ئه‌م مانگه‌ داده‌خه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵنیابونه‌ته‌وه‌ ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا له‌چه‌ند رۆژی رابردودا سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌كه‌یانی كردوه‌ و به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانیاندا هه‌بوه‌.
    ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌رمانڕێژی بۆ باڵه‌خانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و پاشانیش پشكنین بۆ كارمه‌نده‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن تا دڵنیاببنه‌وه‌ هه‌ڵگری كۆرۆنان یاخود نا.
    باڵیۆزی عێراق له‌ توركیا داوای لێبوردنیشی له‌و هاوڵاتیانه‌ كردوه‌ كه‌ ناویان تۆماركردوه‌ بۆ سه‌ردانیكردنیان له‌م هه‌فته‌یه‌دا و كاتی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌فته‌ی داهاتو دواخراوه‌.