خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌

ناوخۆ
  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی دووشه‌ممه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، گفتوگۆ له‌سه‌ر پێنج بابه‌ت له‌كۆى شه‌ش ده‌كرێت كه‌ یه‌كێكیان بۆ گفتوگۆى گشتى ته‌رخانكراو
    به‌پێى خشته‌ى كاره‌كان كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ و پێشنیاز ئاراسته‌ی لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری كۆلێژی پۆلیس ژماره‌ 37ی ساڵی 2000 ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای مافی خانه‌نشینی كۆچكردوانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كرێت كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای پێشنیازكراوی یاسای دادپه‌روه‌ری له‌ بڕوانامه‌ و پله‌ باڵاكان ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردو لیژنه‌ی یاسایی و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كراوه‌.
    له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌شدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو، خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م و گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای یانه‌ وه‌رزشیه‌كان ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا 15 خوله‌ك بۆ گفتوگۆی گشتی  ته‌رخانده‌كرێت.