به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر وبه‌رپرس له‌باره‌ى به‌سڕه كۆبووه‌وه،وڕێنمایی دا بهههمواركردنهوهى ماستهرپلانى سه‌ره‌كى پارێزگاى به‌سڕه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له‌وه‌زیره‌كانى نه‌وت وئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان وپارێزگارى به‌سڕه،له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حكومى،له‌میان دیداره‌كه‌دا گفتوگۆى جێبه‌جێكردنى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارێزگاى به‌سڕه وپرۆژهكانى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌و پارێزگایه كرا"،وتیشى كازمى ڕێنمایی دا پرۆژه‌ى كه‌ناڵى لووله‌یی به‌دعه بخرێته نێو بوودجه‌ى ساڵى 2020،له‌گه‌ڵ په‌له‌كردن له‌كاره‌كانى جێبه‌جێكردنى،هه‌روه‌ها ڕێنمایشى دا پرۆژه‌ى ئاوى بهدعهى ستراتیژى بخرێته نێو بوودجه‌ى ساڵى 2021".
هه‌ر به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ڕێنمایی داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بهههمواركردنهوهى ماستهرپلانى سه‌ره‌كى پارێزگاى به‌سڕه،بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگا به‌حكومه‌ت بدات پرۆژه‌ى گه‌شه‌پێدانى زیاتر بكات ،وباشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شى خه‌ڵكى به‌سڕه بكات".