ده‌وڵه‌تى یاسا: به‌كارهێنانى هه‌ر ناسنامه‌یه‌كى ده‌نگده‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دووپاتیكرده‌وه‌ ،به‌كارهێنانى هه‌ر ناسنامه‌یه‌كى ده‌نگده‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى به‌ته‌واوه‌تى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.
    هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌كانى ده‌ستكاریكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو وساخته‌كارى له‌ئه‌نجامه‌كان به‌كارهێنانى كارتى ده‌نگده‌رانى ئه‌لیكترۆنى له‌ده‌ره‌وه‌ى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگه‌كان به‌ساخته‌كارى وپێچه‌وانه‌ى یاسا".
    وتیشى"ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى له‌باره‌ى دووباره‌ نه‌كردنى ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژارنى نوێنه‌رایه‌تى ساڵى 2018 ڕوویدا"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌،به‌كارهێنانى ناسنامه‌ى ده‌نگده‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى به‌ته‌واوه‌تى ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌". 
    داوایشى له‌فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان وكۆمسیۆن كرد"پابه‌ندبن به‌په‌یڕه‌وكردنى ڕكابه‌رى یاسایی ڕه‌وا له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى ناسنامه‌یه‌ك نه‌توانرێت ده‌ستكارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان خاوێن بێت وگوزارشت له‌ڕاوبۆچوونى هاوڵاتیان بكات".