كازمى وحه‌لبوسى بابه‌تى بوودجه‌ى گشتى وپه‌ڕه‌ى چاكسازى تاوتوێده‌كه‌ن

  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پرسى بوودجه‌ى گشتى وپه‌ڕه‌ى چاكسازى ئابوورى تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ومحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سازكراوه‌،بۆ تاوتوێكردنى بوودجه‌ى گشتى وڵات بۆ ساڵى 2020.
    وتیشى"سازكردنى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ژماره‌یه‌ك وه‌زیر وپه‌رله‌مانتار وڕاوێژكار ئاماده‌ى بوون له‌میان به‌رنامه‌ى هاوكارى دێت له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان وجێبه‌جێكردن،له‌پێناو دانانى باشترین ڕێكار وبنه‌ما بۆ خزمه‌تكردنى ئابوورى نیشتیمانى.
    ئاماژه‌یشى دا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕه‌شنووسى یاساى بوودجه‌ى گشتى وڵات بۆ ساڵى 2020 تاوتوێكراوه‌ ،چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین ئامانجه‌كانى كارنامه‌ى وه‌زارى حكومه‌ت ،كه‌ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتى وئاستى بژێوى ده‌كات،هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ باس له‌دواپێشهاته‌كانى په‌ڕه‌ى چاكسازى ئابوورى كراوه‌،له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى بنه‌ما گشتییه‌كانى بوودجه‌ى وڵات بۆ ساڵى داهاتوو،2021.