به‌غدا-اه‌ع
په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د جبورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه،گه‌نده‌ڵى گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ى هه‌ڕه‌شه له‌قه‌واره‌ى وڵات ده‌كات،ئاماژه‌یشدا لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وه‌ك دادگایه‌كى تایبه‌ت ده‌بێت به‌ده‌ستپاكى ،داوایشى له‌هه‌مووان كرد پشتیوانى كارى لیژنه‌كه بكه‌ن.
جبورى له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه ئیخبارییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"گه‌نده‌ڵى گه‌یشتۆته ئاستێكى مه‌ترسیدار وهه‌ڕه‌شه له‌قه‌واره‌ى وڵات ده‌كات،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ڕه‌شه‌كردنى له‌قه‌واره‌ى وڵات واپێویست ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاوى به‌هێز بگرێته‌به‌ر بۆ ڕێگاگرتن له‌به‌فیرۆدانى سامانه‌كانى وڵات".
وتیشى"لیژنه‌ى باڵا كه‌به‌پێى فه‌رمانى دیوانى 29 دروستبوو،وه‌ك دادگایه‌كى تایبه‌ته بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌نده‌ڵى وتاوانه گه‌وره‌كان،چونكه ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى وداواكارى گشتى تیایدا به‌شدارن"،وتیشى"دروستكردنى لیژنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌ستوورى ویاساییه".
ئاماژه‌یشى دا"سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رجه‌م جومگه‌كانى وڵاتى به‌شداریپێكردووه له‌لیژنه‌كه‌دا،له‌گه‌ڵ ده‌زگاى دژه تیرۆر وئاسایشى نیشتیمانى وده‌زگاى هه‌واڵگیرى"،هۆكارى به‌شداریپێكردنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش بۆ پاراستنى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه له‌هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌نده‌ڵكاران گه‌ڕانده‌وه".
وتیشى"ده‌بێت لیژنه‌ى باڵا دۆسییه گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى بكاته‌وه،وه‌ك نه‌وت وبه‌نده‌ره‌كان وگومرگ وپاسماوه ئاسنینه‌كان وخانووبه‌ره وچه‌ندین دۆسییه‌ى تر،له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌سته‌بژێره‌كان پشتیوانى كارى لیژنه‌كه بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى"،داوایشى له‌لیژنه‌ى باڵایش كرد"به‌خێرایی ده‌رئه‌نجامى تایبه‌تى كاره‌كانیان یه‌كلابكه‌نه‌وه".
جبورى ڕوونیشیكرده‌وه"قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى خانووبه‌ره‌ى وڵات له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا سه‌رووى 100 ملیار دینارى تێپه‌ڕاندووه"،ئاماژه‌یشى دا"هه‌بوونى یانه‌ى رۆلێت بۆ سپێكردنه‌وه‌ى پاره نه‌ك قوماركردن،چونكه پاره‌ى تكتى رۆلێت له‌ڕووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانى پێدراوه".
وتیشى"حكومه‌ت پابه‌ندى له‌سه‌ر به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى چونكه له‌ڕه‌وشێكى ناله‌بار دروستبووه،وبه‌شێوه‌ى ئاسایی نه‌هاتووه به‌ڵكو له‌دواى خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى كه‌داواى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن".
ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى داواى له‌لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى "دۆسییه پاشماوه ئاسنینه‌كان له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا بكه‌نه‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"گه‌نده‌ڵكاران هه‌ستاون به‌دزینى ئۆتۆمبێل وئه‌ستونى كاره‌باى ده‌زگا حكومییه‌كان ودزه‌پێكردنیان بۆ كارگه‌ى ئاسن وكانزا له‌پارێزگاى سلێمانى".