ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران وەرگرتنی ئەوەی ماوە لەبودجەی ساڵی 2020 ی راگەیاند

ناوخۆ
  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌یاسای ساڵی 2020ی بودجه‌ی گشتی عێراق ئاماده‌كراوه‌ و پێشكه‌ش به‌ كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند‌، له‌ئێستادا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌ئێستاشدا، له‌ به‌شی یاسایی وردبینی تێدا ده‌كرێت.
    ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 پێشكه‌ش به‌دانیشتنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنی و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
    وه‌زاره‌تى پلاندانان بوودجه‌ى ساڵى 2020ى ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد بۆ ڕاستاندنى وپاشان ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت یاساى قه‌رزكردن جێ به‌جێ بكات به‌مه‌به‌ستى خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وهاوڵاتیان بۆ سێ مانگى داهاتووى ئه‌مساڵ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى ساڵى 2021.