کازمی و بلاسخارت وتوێژ لەبارەی هەوڵەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن

  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق باسیان له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان كرد.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، مسته‌فا كازمی پێشوازی له‌ جینین بلاسخارت كردوه‌ و له‌ دیدارێكدا باسیان له‌و هه‌وڵانه‌ كرد كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامیانداوه‌.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی شێوازی به‌هێزكردنی هاوكاری نێوان عێراق و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كرا، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی كه‌ پاك و به‌گوێره‌ی خواستی گه‌لی عێراق بێت، دۆسیه‌ی ئاواره‌كان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بو.
    ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌دیداره‌كه‌ی نێوان كازمی و بلاسخارتدا گفتوگۆ له‌ سه‌ر رێگاكانی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان و ئامانجه‌كانیان كراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی نیشتمانیی ئارام، به‌جۆرێك رێگه‌ نه‌درێت به‌ تیرۆر جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق.