به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه چاوه‌ڕوانده‌كرێت شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ چه‌سپاندنى شایسته داراییه‌كان له‌پرۆژه‌ى یاسای بوودجه‌ى ساڵى 2021،وپارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش ڕوونیكرده‌وه سه‌ردانه‌كه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى.
سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بڕیار وایه شاندێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غداى پایته‌خت بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌پرسى بوودجه‌دا".
وتیشى"ئه‌م سه‌ردانه ته‌واوكه‌رى كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردووه،ومه‌به‌ستى لێى چه‌سپاندنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه له‌پرۆژه یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021".
له‌لایه‌كى تره‌وه شیروان دوبردانى په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕوونیكرده‌وه"ژماره‌یه‌ك به‌رپرس به‌یاوه‌رى شانده‌كه ده‌بن،به‌تایبه‌ت به‌رپرسانى دۆسییه په‌یوه‌سته‌كانى سه‌ردانه‌كه،وه‌ك دۆسییه‌ى نه‌وت وغاز،ومووچهى فه‌رمانبه‌ران،ودهروازهكان،ومووچهكانى پێشمه‌رگه،ودۆسییهى ناوچه جێ ناكۆكه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م گرفتانه بهههڵپهسێردراوهیی ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا،وحكومه‌تى هه‌رێمیش ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفتانه له‌سایه‌ى ده‌ستوورى عێراق".
وتیشى"هیوادارین شانده‌كه بگاته ڕێككه‌وتن له‌پێناو چه‌سپاندنى به‌شه بوودجه وشایسته‌كانى هه‌رێم له‌بوودجه‌ى فیدڕاڵى،بۆ ئه‌وه‌ى چیتر گرفته‌كان دووباره نه‌بێته‌وه،وبابه‌تى بوودجه ومووچهى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌داهاتوودا له‌پرسه سیاسی وكێشه‌كانى نێوان هه‌رێم وحكومه‌تى فیدڕاڵى دووربخرێته‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه"دۆسییه‌ى فه‌رمانبه‌ران ،ودۆسییهى نه‌وت ودۆسییهى ده‌روازه‌كان به‌ڕوونى پێشكه‌شى حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌كرێت ،بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به‌هه‌موو گرفته‌كانى بهێنین به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌غدا".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌باره‌ى ئه‌و مانگانه‌ى ماوه‌ن له‌ساڵى 2020 ،ئه‌وه هه‌مان ڕێككه‌وتنى بوودجه‌ى 2019 په‌یڕه‌و ده‌كرێت ،كه‌به‌غدا ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌نێرێت كهڕێككهوتنى له‌باره‌وه كراوه بۆ مووچه وڕووماڵى ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 51 ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات،وئه‌وه‌ى ده‌مێنێت هه‌رێم له‌داهاته ناوخۆییه‌كان وفڕۆشتنى نه‌وت دابینى ده‌كات".