به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،پرۆسه ئه‌منییه‌كان كه‌له‌به‌غدا وبه‌سڕه ده‌ستپێكرد ئه‌نجامه‌كانى پێكاوه،وجه‌ختیشیكرده‌وه یاسا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌سه‌پێنرێت كه‌كێشه‌ى ئه‌منییان هه‌یه به‌هۆى چه‌كى نایاسایی.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌به‌غدا وبه‌سڕه به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان به‌رپاكرد،بۆ ڕاوه‌دوونانى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسان".
جه‌حتیشیكرده‌وه"پرۆسه ئه‌منییه‌كه ئه‌نجامه‌كانى پێكاوه،له‌میان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ك وكه‌ره‌سته وله‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى داواكراى گرنگ له‌بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان وتیرۆر".
وتیشى"به‌رپاكردنى پرۆسه ئه‌منییه‌كه‌ى ئه‌مدواییه،به‌مه‌به‌ستى هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بووه،له‌پاڵ سه‌پاندنى شكۆى ده‌وڵه‌ت ویاسا".
ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان جددیه له‌سه‌پاندنى یاسا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ،كه‌توشى كێشه‌ى ئه‌منى ده‌بن به‌هۆى چه‌كى نایاسایی".