سائیرون:كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-كه‌رار خه‌لیل

     
    و:سۆما جاف
     
    هاوپه‌یمانى سائیرون ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌ڕۆژانى داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه‌،بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى میكانزمى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن،دووپاتیشیكرده‌وه‌ یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ى نییه‌.
    ئه‌مجه‌د عیقابى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى سائیرون بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌ڕۆژانى داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه‌ ،بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى میكانزمى دابه‌شكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ى نییه‌".
    وتیشى"فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى میكانزمى دابه‌شكردنه‌كه‌ وده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌"،پێشبینیشى كرد "له‌ڕۆژانى داهاتوودا پاشكۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكرێت".