به‌غدا: تاریق ئه‌عڕه‌جى
و:سۆما جاف
وه‌زاره‌تى پلاندانان بوودجه‌ى ساڵى 2020ى ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد بۆ ڕاستاندنى وپاشان ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت یاساى قه‌رزكردن جێ به‌جێ بكات به‌مه‌به‌ستى خه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وهاوڵاتیان بۆ سێ مانگى داهاتووى ئه‌مساڵ،دووپاتیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى ساڵى 2021.
ماهیر حه‌ماد جۆهان بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان بۆ رۆژنامه‌ى"سه‌باح"ڕایگه‌یاند"بوودجه‌ى دارایی فیدڕاڵى بۆ ئه‌مساڵى 2020 ،كه‌چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرد،هه‌مان بوودجه‌یه كه‌پێشووتر ئاماده‌كرا وبڕى كورتهێنانه‌كه‌ى به80ترلیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت،كۆى گشتى بوودجه به146ترلیۆن دینار دیاریكراوه،ڕه‌وانه‌كردنى بوودجه‌یشى به‌گرنگ زانى،جه‌ختیشیكرده‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر بوودجه‌دا نه‌هاتووه،هه‌روه‌ها له‌بوودجه‌دا پاداشت وپله‌به‌رزكردنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دیاریكراوه،ڕوونیشیكرده‌وه پله‌ى دامه‌زراندان له‌ئه‌نجامى خانه‌نشینكردن بۆ بوودجه‌ى ساڵى 2021 زیادكراوه.
جۆهان ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پلاندانان ونه‌وت له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى وده‌سته‌ى گومرگى وفه‌رمانگه‌ى قه‌رزى گشتى له‌ئێستادا ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاشكرا ده‌كه‌ن بۆ پشتیوانیكردنى بوودجه‌ى 2021 كه‌تاوه‌كو ئێستا ژماره كۆتاییه‌كانى دیار نییه.