لیژنه‌ى وزه‌: پلانێكى به‌په‌له‌مان پێشنیار كردووه‌ بۆ زیاكردنى كاته‌كانى پێدانى كاره‌با

ناوخۆ
  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى وزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى"پلانێكى به‌په‌له‌ى"پێشنیار كردووه‌ بۆ زیادكردنى كاته‌كانى پێدانى كاره‌با ،له‌ڕێگاى پشت به‌ستن به‌دووكه‌ڵه‌ى له‌وێستگه‌ غازییه‌كان دێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌كارخستنه‌وه‌ى تۆربینه‌ هه‌ڵمییه‌كان به‌بێ به‌كارهێنانى سووته‌مه‌نى.
    سادق سڵیتى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ى سه‌باح ڕایگه‌یاند"باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى كاره‌با دانانى پلانێكى به‌په‌له‌یه‌ بۆ زیادكردنى خوولێنه‌رى لكێنراو بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌ غازییه‌كان له‌وڵاتدا كه‌به‌زیاتر له‌نۆ هه‌زار مێگاوات مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت،وده‌توانرێت نزیكه‌ى چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار یه‌كه‌ى مێگاوات به‌شێوه‌یه‌كى به‌په‌له‌ خێرا زیادبكرێت".
    وتیشى"ئه‌م هه‌نگاوه‌ كاره‌كان خێراتر ده‌كات له‌ڕێگاى زیادكردن ئامێر بۆ وێستگه‌ غازییه‌كان كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ن له‌برى ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌دروستكردنى پرۆژه‌ى نوێ بكرێت"،وتیشى"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شدار ده‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى پسیبوونى ژینگه‌ وتێچووى به‌رهه‌مهێنان".
    ئاماژه‌یشى دا"ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ته‌رخانكرا بارى گرانییه‌ك به‌سه‌ر بوودجه‌ى وه‌به‌رهێنانى به‌كاربه‌رى وه‌زاره‌تى كاره‌با دروستكرد،داوایشى كرد"پرۆژه‌ى گرنگ له‌بوودجه‌ى ئه‌مساڵ دابنرێت یان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى قه‌رزه‌كان جێ به‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌خێرایی بۆ هاوینى داهاتوو ئاماده‌بێت وكاته‌كانى پێدانى كاره‌با زیاتر بكرێن.