بةغدا-اةع
لیژنەی پەروەردەی نوێنه‌رایه‌تى پێشنیازەکانی خوێندنی ئەم ساڵ دەخاتە بەردەم وەزارەتی پەروەردە و تیایدا هاتووە، خوێندن بۆ ماوەی مانگێک دوابخرێت، قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەییش بە نۆرە دەوام بکەن و پرۆگرامی خوێندنیش کەمبکرێتەوە.
لیژنەی پەروەردەى نوێنه‌رایه‌تى لە راگەیاندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئەمڕۆ شەممە، بڵاویکردەوە، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی لە عێراقدا دەگوزەرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لیژنەکەمان چەندینجار لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە گفتوگۆی کردووە و پێشنیازیکردووە دەستپێکردنەوەی خوێندن تا ١٥/١٠/٢٠٢٠ دوابخرێت."
باسی لەوەشکردووە، "دەوامی پۆلەکانی یەک و دوو سێی سەرەتای لە رۆژەکانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە بێت و پۆلەکانی چوار و پێنج و شەشیش لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممەدا بێت"، دەشڵێت، "قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی دابەشبکرێن بەسەر دوو بەشدا و هەر بەشێکیان سێ رۆژ لەهەفتەیەکدا دەوامبکەن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویستە بابەتەکانی خوێندن کورتبکرێنەوە بۆ بەشە گرنگەکانیان."
ڕوونیشیكرده‌وه"پێشنیاره‌كان بریتیش بوو له‌كاركردن به‌پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕاگه‌یاندووه وده‌بێت خوێندكاران ڕاپۆرن نیو مانگ یاخود مانگانه پێشكه‌ش بكه‌ن".
وتیشى"وه‌رگرتنى كڕێى خوێندنى قوتابخانه تایبه‌ته‌كان له‌خوێندكاران به‌پێى ڕۆژانى ده‌وام ده‌بێت یان به‌پێى پێدانى وانه‌ى فێركارى له‌میان پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌وپێیه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیارێك بدات له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن".