به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ناوه‌نده‌كانى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌ڕووى هونه‌رى وكارگێڕى وكه‌ره‌سته‌وه ئاماده‌یه،دووپاتیشیكرده‌وه ناوه‌نده هاوبه‌شه‌كان تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌كارنه‌بوونه.
فه‌ریق روكن سه‌عه‌د حه‌ربییه فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى بۆ كه‌ركوك،به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى تایبه‌ت بوو له‌پارێزگاكه وڕاوه‌ستان له‌سه‌ر دواپێشهاته ئه‌منییه‌كان،وچۆنێتى سه‌وداكردنى له‌ئاژانسه‌كانى هه‌واڵگیرى ،له‌نێویشیاندا به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى نیشتیمانى له‌كه‌ركوك،وچۆنێتى سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له‌كه‌ركوك وباره‌گاى پێشكه‌وتوو".
وتیشى"ناوه‌نده‌كانى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌ڕووى هونه‌رى وكارگێرى وكه‌ره‌سته‌وه ئاماده‌كراوه ،به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستبه‌كار نه‌بووه،له‌نێوان باره‌گاى پێشكه‌وتووى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك وهێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌پارێزگاى سلێمانى".
ئاماژه‌یشى دا"كارى ئه‌م ناوه‌ندانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌گه‌یاندنى زانیارى وده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كانى هه‌ردوولا،له‌گه‌ڵ داخستنى بۆشاییه‌كانى ناوچه جیاكه‌ره‌وه‌كانى نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وپێشمه‌رگه".