مالیكى: پشتگیرى و پشتیوانی گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كى نایاسایی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ین

ئەمنی
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، پشتیوانی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسا و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌ نایاساییه‌كان.
    مالیكی له‌ تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌، نوسیویه‌تی، " پشتگیری و پشتیوانی هه‌ر هه‌نگاوێكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌ نایاساییه‌كان و ده‌ستگیركردنی له‌یاسا ده‌رچوه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه‌ داواكراون.