ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى پێشنیارى زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك له‌بوودجه‌ ده‌كات بۆ كڕینى چه‌ك له‌هاوڵاتیان

ئەمنی
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پێشنیارێكى پێشكه‌شكرد له‌باره‌ى زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك له‌بوودجه‌ى گشتى بۆ كڕینى چه‌ك له‌هاوڵاتیان.
    محه‌مه‌د ڕه‌زا ئه‌مین سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت ده‌توانێت بڕگه‌یه‌ك له‌بوودجه‌ى زیادبكات بۆ كڕینى چه‌ك له‌هاوڵاتیان،ودواى تێپه‌ڕبوونى مانگێك بۆ دوو مانگ له‌م زیادكرنى بڕگه‌كه‌ ده‌توانێت ده‌ست به‌پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى بكات بۆ نه‌هێشتنى سه‌وداكردن به‌چه‌كى قورسه‌وه‌".
    وتیشى"ئه‌و پرۆسه‌ ئه‌منییانه‌ى به‌رپاده‌كرێن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگرتنى چه‌ك،ناتوانێت ده‌ستبه‌سه‌ریان بكات،چونگه‌ چه‌ك به‌ئاسانى ده‌توانرێت بشاردرێته‌وه‌،بۆیه‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌ت ڕێگه‌یه‌كى جێگره‌وه‌ بدۆزێته‌وه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى خۆى".
    ئاماژه‌یشى دا"چه‌كى هاوه‌ن وگوله‌ هاوێشته‌ 13 ونیو وچه‌ندین چه‌كى ترى سوپا،هاوڵاتیان كڕیویانه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش ،كه‌چى پێش تیرۆرستانى داعش هاوڵاتى ته‌نها چه‌كى سووك ومامناوه‌ندى پێبووه‌".