ته‌ندروستى: عێراق نه‌چووه‌ته‌ قۆناغى نوێى ‌بڵابوونه‌وه‌ى كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق نه‌چووه‌ته‌ قۆناغى نوێى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا،ئاماژه‌یشى دا تاقیكردنه‌وه‌كانى خوێندكارانى به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌چوو وئه‌زموونێكى نایاب وبه‌رهه‌مدار بوو.
    ڕیاز عه‌بدولئه‌میر حلفى به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى گشتى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(أه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق هێشتا له‌قۆناغى یه‌كه‌مى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنایه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ده‌توانن توشبووان وه‌ربگرن ،چونكه‌ زۆربه‌یان بارى ته‌ندروستییان سووكه‌،وپێویستى به‌كه‌ره‌نتینه‌كردن له‌ماڵه‌وه‌ هه‌یه‌ وڕێژه‌ى ڕه‌وانه‌كردنى بۆ بنكه‌كانى كه‌ره‌نتینه‌ى ته‌ندروستى كه‌مه‌".
    وتیشى"زیادبوونى ژماره‌ى توشبووان به‌هه‌مووى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیانه‌وه‌ بووه‌،چونكه‌ تێبینى زۆربه‌ى قه‌ڕه‌باڵغییه‌كانمان كرد دوور له‌ڕێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كان وبه‌ستنى ده‌مامك وده‌ستكێش ومه‌وداى كۆمه‌ڵایه‌تى"،پێشبینیشى كرد"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ڕۆژانى داهاتوودا زیاتر بێت".
    جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى پابه‌ندبوون به‌ڕێوشوێنه‌ ته‌ندروستى وخۆپارێزییه‌كان به‌تایبه‌ت به‌ستنى ده‌مامك ومه‌وداى كۆمه‌ڵایه‌تى چونكه‌ ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ ژماره‌ى توشبووان كه‌مده‌كاته‌وه‌".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ جاسم فه‌لاحى بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دووپاتیكرده‌وه‌"هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان لیژنه‌ى هاوبه‌شه‌كانى هه‌یه‌ كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وپه‌روه‌رده‌ پێكهێنراوه‌ بۆ چاودێرى كردنى تاقیكردنه‌وه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێك وپێكى به‌ڕێوه‌چوو وئه‌زموونێكى باش وبه‌رهه‌مدار بوو،ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌لامه‌تى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ییه‌ له‌لایه‌ك وپاراستنى ته‌ندروستى خوێندكارانه‌ له‌لایه‌كى تره‌وه‌".