ده‌سته‌ى خانه‌نشینى خه‌رجكردنى به‌شى یه‌كه‌مى مووچه‌ى زیندانیانى ڕه‌فحا بۆ مانگى ئه‌یلول ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    ده‌سته‌ى خانه‌نشینى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند به‌شى یه‌كه‌مى مووچه‌كانى زیندانیانى ڕه‌فحا بۆ مانگى ئه‌یلول به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ 27ى ساڵى 2020 خه‌رجكردووه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى شایسته‌ن ته‌نها(507)كه‌سه‌ دواى وربینیكردنێكى گشتگیر له‌گه‌ڵ ده‌زگاى زیندانیانى سیاسى وده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتیمانى ونه‌هێشتنى دوو مووچه‌یی وهه‌ر خانه‌نشینێك ده‌بێت یه‌ك مووچه‌ وه‌ربگرێت".