سەرۆك كۆمار دەستپێكردنی وەرزی یاسادانانی نوێ‌ بە گرنگ دەزانێت و داوا دەكات یاسای هەڵبژاردنەكان پەسەند بكرێت

  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، یٔەمڕۆ شەممە ،رایگەیاند پێشوازی دەكات لە دەسپێكردنی وەرزی یاسادانانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و داواش دەكات پرۆژە یاسا گرنگەكان گفتوگۆی لەسەر بكرێت و پەسەندبكرێن.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكردەوە، کە سەرۆک کۆمار رایگەیاندووە قۆناغی ئێستا رووبەرووی چەندین ئاڵنگاری بووەتەوە، بۆیە گرنگە كە بەرەو پێشچون هەبێت بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاساکان، بەتایبەتی تەواوكردن و پەسەندكردنی پرۆژەی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێک زامنی پاك و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان بکات، ھاوکات متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن بگێرێتەوە.
    ھەروەھا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر گرنگی رۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە بەجێ‌ گەیاندنی داواكاری هاونیشتمانیان لەرووی بژێوی ژیان و یٔەمنی و تەندروستی و دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست بۆ سنورداركردنی لێکەوتەکانی پەتای كۆرۆنا و یٔابووری وڵات.