‌حه‌لبوسى داواى چڕكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ى فره‌بازنه‌یی ده‌كات

  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،داواى چڕكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى كرد له‌باره‌ى بابه‌تى فره‌ بازنه‌یی.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌لبوسى داواى له‌سه‌ركرده‌كانى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ولیژنه‌ى یاسایی له‌باره‌ى فره‌ بازنه‌یی یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان،به‌و پێیه‌ى ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حه‌لبوسى ڕایگه‌یاندوو"داوا له‌هه‌مووان ده‌كه‌م به‌رپرسیارێتى خۆیان بگرنه‌ ئه‌ستۆ به‌ته‌واوكردنى یاساكه‌ وئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌".