سائیرون:سیسته‌مى فره‌بازنه‌یی شایسته‌كانى ده‌نگده‌ر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات

  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-كه‌رار خه‌لیل

     
    و:سۆما جاف
     
    هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سیسته‌مى فره‌بازنه‌یی داخوازییه‌كى جه‌ماوه‌رییه‌،وشایسته‌كانى ده‌نگده‌ر له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
    سه‌لام شه‌مه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى سائیرون بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سیسته‌مى فره‌ بازنه‌یی داخوازییه‌كى جه‌ماوه‌رییه‌ ،بۆ ئه‌وه‌ى شایسته‌كانى ده‌نگده‌ر له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كان له‌پارێزگاكانى عێراق ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین"،وتیشى "فره‌ بازنه‌یی دادگه‌رانه‌یه‌ ،ونوێنه‌رایه‌تى كردن تیایدا ڕاسته‌قینه‌ ده‌بێت".
    وتیشى"زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كان ده‌یانه‌وێت پارێزگاكه‌ یه‌ك بازنه‌یی بێت،وكه‌سانێك ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ئاستى شارۆچكه‌كان بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت فره‌ بازنه‌یی په‌سه‌ند بكه‌ن تاوه‌كو شایسته‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات".