به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،شكستپێهێنانى كرده‌وه‌یه‌كى ته‌قینه‌وه‌ى خێوه‌تى خۆپیشانده‌ران وده‌ستگیركردنى تاوانباره‌كه‌ى له‌زیقار ڕاگه‌یاند.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"دواى گه‌یشتنى زانیارى هه‌واڵگیرى له‌باره‌ى بوونى تاوانبارێك هه‌وڵى چاندنى بۆمبێكى چێندراو له‌نزیك خێوه‌تى خۆپیشانده‌ران ده‌دات له‌شارۆچكه‌ى ریفاعى له‌پارێزگاى زیقار،ده‌ستبه‌جێ تیمێكى كارى پسپۆڕ له‌یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕێگاى هه‌واڵگیرییه‌كانى زیقار له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێكهێنرا وتاوانباره‌كه‌ى به‌تاوانه‌كه‌وه ده‌ستگیركرد له‌كاتى هه‌وڵى چاندنى بۆمبى چێندراو وشكستپێهێنانى به‌ئامانجگرتنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وئازاردانیان".
وتیشى"دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه بڕیارى ده‌سته‌به‌سه‌رگرتنى دا به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى4ى تیرۆرى یاسا سزاكان".