به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبووه‌وه
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنى وه‌رزى یاسادانانى یه‌كه‌م له‌ساڵى یاسادانانى سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌لبوس سازكردووه".
ئاماژه‌یشى دا"169 په‌رله‌مانتارى ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه بوونه".
بەرنامەی کاری ئەمرۆی ئەنجوومەنی نوێنەران لە شەش بڕگە پێکھاتووە، کە بریتین لە:
یەکەم: پێشکەشکردنی راپۆرتی لیژنەی یاسایی لەبارەی فرەبازنەیی لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
دووەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە ٣٠ی ساڵی ٢٠٠٥
سێیەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەکان
چوارەم: راپۆرت و گفتوگۆ( خوێندنەوەی دووەم)بۆ پێشنیازە یاسای ھەموارکردنی یەکەمی یاسای داواکاری گشتی ژمارە ٤٩ی ساڵی ٢٠١٧
پێنجەم: راپۆرت و گفتوگۆ( خوێندنەوەی دووەم) بۆ پێشنیازە یاسای ھاوسەنگکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکان
شەشەم: گفتوگۆی گشتی