وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: به‌ده‌ستێكى پۆڵاین ڕووبه‌ڕووى ئه‌وانه‌ ده‌بینه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵى تێكدانى ئاسایش وئارامى وڵات ده‌ده‌ن

ئەمنی
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ده‌ستێكى پۆڵاینه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى ئه‌وانه‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵى تێكدانى ئاسایش وئارامى وڵات ده‌ده‌ن.
    ڕه‌سوڵ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع):ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان گوێى له‌شیكردنه‌وه‌یه‌كى تێروته‌سل گرت له‌باره‌ى سه‌رجه‌م پارێزگاكان،وڕێنمایشى دا به‌سه‌پاندنى هێزى یاسا،وڕاوه‌دوونانى ئه‌و گروپانه‌ى هه‌وڵى تێكدانى ئاسایش وئارامى ده‌ده‌ن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان،به‌تایبه‌تیش له‌پارێزگاى به‌سڕه‌،كه‌ناكۆكى خێڵه‌گه‌رى تیایدا ڕووده‌دات له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى چه‌كى مامناوه‌ند وسووك وقورسیش".
    وتیشى" ئامانج له‌ پرۆسه‌كانى باكوور وباشوورى به‌سڕه‌،پكشنین وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت،وده‌ستگیركردنى بانده‌كانى ڕفاندن ومادده‌ى هۆشبه‌ره‌كانه‌"،وتیشى"ژماره‌یه‌ك داواكراو به‌تاوانه‌ جیاوازه‌كان ده‌ستگیركراون ،له‌گه‌ڵ چه‌ند تیرۆرستێكى سزادراو به‌پێى مادده‌ى(4)،وده‌ستبه‌سه‌رگرتنى چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ وچه‌ك".
    ڕه‌سوڵ جه‌ختیكرده‌وه‌"پرۆسه‌كان به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان، وبه‌پلان وسه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یى پۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ بووه‌،وبه‌رده‌وامیشه‌ به‌ڕاوه‌دوونانى ئه‌و كه‌سانه‌ى چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌گرن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌ر ناوچه‌یه‌ك هه‌وڵى لادان له‌ده‌سه‌ڵاتى یاسا بدات ئه‌وه‌ پرۆسه‌ى ئه‌منى تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت".
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌ى حسێنییه‌ى مه‌عامل وفه‌زیڵییه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌كى جۆراوجۆرگرتووه‌،وچه‌ندین داواكراوین ده‌ستگیركردووه‌،ئه‌مه‌یش په‌یامێكى ڕوونه‌ وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان وكه‌رته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ڕاوه‌دوونانى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌وڵى تێكدانى ئاسایش وئارامى ده‌ده‌ن،وچه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنن".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ڕۆڵى هه‌بوو له‌پشتیوانیكردنى ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌"،ئاماژه‌یشى دا"ماوه‌یه‌كه‌ به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى پلانى بۆ ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ دانراوه‌".
    ڕه‌سوڵ دووپاتیكرده‌وه‌"خێڵه‌كان پشتیوانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن ،وهه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوو له‌و ناوچانه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ئۆپراسیۆنه‌كان به‌ته‌واوى عێراقى بوونه‌ به‌بێ به‌شداریكردنى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى"،ستایشى ئه‌زموونى میسریشى كرد كه‌توانى له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا به‌سه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌ركه‌وتوو بێت،هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سوپاس وپێزانینى ئاڕاسته‌ى د.مسته‌فا مه‌دبولى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى میسر ود.هاله‌ زاید وه‌زیرى ته‌ندروستى ونیشته‌جێبوون كرد بۆ ئه‌رك وڕێنماییه‌كانیان پێكه‌وه‌ له‌په‌له‌كردن به‌ناردنى هاریكارى پزیشكى بۆ عێراق.