ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى به‌سڕه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ئەمنی
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ده‌رئه‌نجامى پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى پارێزگاى به‌سڕه‌ ڕاگه‌یاند.
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ وكه‌رته‌كانى ترى یاوه‌رى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منییان به‌رپاكرد،به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵكووتان وپشكنینى ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ له‌پارێزگاكاكه‌ ،به‌ئامانجى پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى،وده‌ستگیركردن داواكراوه‌كان ،ونه‌هێشتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت".
    وتیشى"پرۆسه‌كه‌ له‌دوو به‌ره‌وه‌  ده‌ستپێكرد،به‌ره‌ى یه‌كه‌م به‌ره‌ى باكوور بوو به‌به‌شدارى لیواى سى وشه‌شى  پیاده‌یی ،وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌سڕه‌،كه‌هه‌ستاون به‌پكشنینى ناوچه‌كانى(مده‌ینه‌ وگرنه‌ ودێر وماجدیه‌ وگه‌رمه‌)".
    ئاماژه‌یشى دا"به‌ره‌ى باشووریش به‌به‌شدارى هێزى ده‌ریاوانى وپاسه‌وانانى سنوور له‌ناوچه‌ى چواره‌م ،ولیوا سێى مه‌غاویر ،وفیرقه‌ى 19ى مه‌غاویر ،بۆ هه‌ڵكه‌ووتان وپشكنینى ناوچه‌كانى(فاو وسه‌فوان وبازگه‌ى جبله‌ وشاخى سینان وبازگه‌ى جرێشان)".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى 10 داواكراو به‌پێى مادده‌ یاساییه‌ جیاوازه‌كان،وده‌ستبه‌سه‌رگرتنى 3 ده‌ڵقى مادده‌ى سى 4 له‌گه‌ڵ تى ئێن تى،وكه‌شتێك،و12گرام مادده‌ى هۆشبه‌ر،ودوو تفه‌نگ جۆرىBKC،و7 كلاشینكۆف،و3 چه‌كى جۆرى جى سى،وقه‌ناسێك ،له‌گه‌ڵ دووربینى ئاربى جى (40)ملم وده‌مانچه‌یه‌ك ،له‌گه‌ڵ 7 عه‌مبارى كه‌ره‌سته‌ى چه‌كى 12 ملم وهه‌روه‌ها دوو چه‌كى په‌ڕان دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ تریشقه‌یه‌ك".
    وتیشى"ده‌ستگیركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون بۆ ته‌واوكردنى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ،وسه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان چاره‌سه‌ركراون".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕێگا به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ن ئاسایشى وڵات تێكبده‌ن وبه‌توندى سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن له‌هه‌وڵى تێكدان ئاسایش وئارامى هاوڵاتیان ده‌ده‌ن یان په‌لامارى موڵكى گشتى وتایبه‌ت بده‌ن".