به‌سڕه-اه‌ع
عه‌مید خه‌ڵه‌ف به‌دران فه‌رمانده‌ى ناوچه‌ى چواره‌م له‌فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانى سنوور له‌پارێزگاى به‌سڕه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه بۆ سه‌پاندنى یاسا له‌پارێزگاكه.
به‌دران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان كه‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى جێبه‌جێى ده‌كه‌ن به‌رده‌وامى ده‌بێت بۆ سه‌پاندنى یاسا وڕاوهدوونانى داواكراوه‌كان"،وتیش"پرۆسه‌كان بووه هۆى ده‌ستگیركردن 16 داواكراو به‌تاوانه جیاجیاكانى كوشتن ومادده هۆشبه‌ره‌كان وتیرۆر".
وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كان له‌باشوور به‌سڕه به‌رده‌وامى هه‌یه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانى سنوورى ناوچه‌ى چواره‌م وهێزهكانى یاوه‌رى وده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان"،جه‌ختیشیكرده‌وه"پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو بههاوتهریبى له‌گه‌ڵ ڕاسپارده‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌پاندنى ئاسایش له‌پارێزگاى به‌سڕه".
هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌ى پشكنینیان له‌به‌سڕه ده‌ستپێكرد.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لهكاژێرى پێنجى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌یان بۆ پشكنین ئه‌نجامداوه به‌به‌شدارى كه‌رته‌كانى سوپاى عێراق ولیوا پیاده‌ى ده‌ریاوانى وپاسهوانانى سنوور وپۆلیسى فریاكه‌وتن".