وه‌زیرى ناوخۆ: سه‌پاندنى شكۆى وڵات وجێبه‌جێكردنى یاسا ئه‌ركێكى نیشتیمانییه‌ ده‌ستبه‌ردارى نابین

ئەمنی
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌پاندنى شكۆى وڵات  وجێبه‌جێكردنى یاسا ئه‌ركێكى نیشتیمانییه‌ ده‌ستبه‌ردارى نابین.
    غانمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سه‌پاندنى شكۆى وڵات وجێبه‌جێكردنى یاسا ئه‌ركێكى نیشتیمانییه‌ ده‌ستبه‌ردارى نابین،وئه‌و ئه‌ركه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌پرۆسه‌ى پێشوه‌خته‌ بۆ ده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت،ده‌رئه‌نجامى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر شه‌قامى عێراق،له‌هه‌مان كاتدا هاوكارییه‌كانى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان مایه‌ى دڵخۆشییه‌ بۆ سه‌پاندنى ئارامى وئاشته‌وایی".