ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:پرۆسه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ له‌به‌سڕه‌ ده‌رئه‌نجامى گرنگى هه‌بوو

ئەمنی
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند پرۆسه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ له‌به‌سڕه‌ ده‌رئه‌نجامى گرنگى هه‌بووه‌.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پرۆسه‌ى به‌ڵێنى ڕاستگۆ كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ ئه‌نجامدرا ده‌رئه‌نجامى گرنگى هه‌بووه‌،له‌نێویشیاندا ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى داواكراوه‌كان،ودۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى له‌كرده‌وه‌كانى ته‌قینه‌وه‌ به‌كاردێت،له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ك سووك ومامناوه‌ند وچه‌كى جۆراوجۆر"،وتیشى "ئه‌م پرۆسه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌زنجیره‌ پرۆسه‌كانى سه‌پاندنى یاسا كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ ئه‌نجامده‌درێت".
    خه‌فاجى وتیشى"پرۆسه‌كه‌ له‌دوو به‌ره‌وه‌  ده‌ستپێكرد،به‌ره‌ى یه‌كه‌م به‌ره‌ى باكوور بوو به‌به‌شدارى لیواى سى وشه‌شى  پیاده‌یی ،وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌سڕه‌،كه‌هه‌ستاون به‌پكشنینى ناوچه‌كانى(مده‌ینه‌ وگرنه‌ ودێر وماجدیه‌ وگه‌رمه‌)وبه‌ره‌ى باشووریش به‌به‌شدارى هێزى ده‌ریاوانى وپاسه‌وانانى سنوور له‌ناوچه‌ى چواره‌م ،ولیوا سێى مه‌غاویر ،وفیرقه‌ى 19ى مه‌غاویر ،بۆ هه‌ڵكه‌ووتان وپشكنینى ناوچه‌كانى(فاو وسه‌فوان وبازگه‌ى جبله‌ وشاخى سینان وبازگه‌ى جرێشان)".
    هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌ى پشكنینیان له‌به‌سڕه‌ ده‌ستپێكرد.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌كاژێرى پێنجى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌یان بۆ پشكنین ئه‌نجامداوه‌ به‌به‌شدارى كه‌رته‌كانى سوپاى عێراق ولیوا پیاده‌ى ده‌ریاوانى وپاسه‌وانانى سنوور وپۆلیسى فریاكه‌وتن".