به‌سڕه-اه‌ع
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی پۆلیسى به‌سڕه ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ستراتیژیه‌تێكى نوێ بۆ پاراستنى ئاسایشى وسه‌قامگیرى خسته‌ڕوو.
عه‌مید باسم غانم مالیكى به‌رپرسى ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌سڕه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌سڕه چه‌ند پلانێكى ئه‌منى بۆ ستراتیژییه‌تێكى نوێ داناوه له‌گه‌ڵ گۆڕینى شێوازى كاركردن به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى پارێزگاكه"،وتیشى"له‌نێو ئه‌م پلانانهیش چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ پته‌وكردنى ئه‌منى بۆ خێرایی ده‌ستگیركردنى تاوانباران وداواكراونى دادگا به‌تاوانه جیاوازه‌كان وه‌ك(بازرگانانى مادده هۆشبه‌ره‌كان،وباندهكانى هه‌ڕه‌شه‌كردن ،وتاوانهكانى كوشتن وڕفاندن ،وئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌هاوڵاتیان ده‌كات،ساخته‌كارى،وئهنجامدهرانى ناكۆكى وململانێى خێڵهگهرى،ودزیكردنى ماتۆرسكیل،وچه‌ند تاوانێكى دیكه).
ئاماژه‌یشى دا"پۆلیس شێوازى ئاڕاسته‌كردن به‌ره‌و تاوانه‌كه په‌یڕه‌وده‌كات،واته سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ تاوان وتاوانهكانى ناكۆكى خێڵهگهرى شێوازێكى تایبه‌تى ده‌بێت به‌تیشك خستنهرسهر شوێن وجۆرى ئه‌م تاوانه،وكهسانى تاوانبارى جۆرى ،واته هه‌ر تاوانێك شێوازێكى تایبه‌تى سهوداكردنى ده‌بێت،له‌برى شێوازى په‌رچه‌كدار به‌رامبه‌ر تاوانه‌كان وسهوداكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو تاوانه‌كان به‌یه‌ك شێواز،بۆیه ده‌بینین پۆلیسى په‌یوه‌ندیدار هه‌یه بهسهوداى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ تاوانه خێڵهگهرییهكان به‌شێوازى ده‌ستگیركردنى تاوانبارانى جۆرى له‌هه‌ر تاوانێك".
وتیشى"بۆ هه‌ر دۆخێك پلانێكى ئه‌منى داده‌نرێت،واته به‌پێى دۆخى ئێستایی ،وله‌گه‌ڵ هه‌موو پێشهاته وتایبهتمهندییهكانى دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت ،بۆ نموونه مانگى موحه‌ڕه‌م پلانى ئه‌منى تایبه‌تى ده‌بێت، ودهستپێكردنى ده‌وام وزیادبوونى جموجۆڵ بێ گومان پلانى ئه‌منى نوێ ده‌بێت گونجاوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ده‌وام له‌پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى وئاسایشى هاوڵاتیان".