ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى حسێنییه‌ى مه‌عامل په‌یامێكى ڕوون كه‌ڕێگه‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ئاسایشى هاوڵاتیان نادرێت

ئەمنی
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى حسێنییه‌ى مه‌عامل په‌یامێكى ڕوونه‌ كه‌ڕێگه‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ئاسایشى هاوڵاتیان نادرێت.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چه‌ك ده‌بێت له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت،ونابێت هیچ كه‌سێك ده‌ستێوه‌ردانى ئاسایش وسه‌لامه‌تى هاوڵاتى ویاسا بكات،وهه‌ر كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئاسایشى هاوڵاتى له‌ناوچه‌یه‌ بكات ئه‌وه‌ ڕاوده‌نرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئاسایشى هاوڵاتى وسه‌پاندنى یاسا به‌لاى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ گرنگه‌ ،وكاتێك هه‌ست به‌هه‌ڕه‌شه‌ بۆ  سه‌ر ناوچه‌یه‌ك بكه‌ین چ له‌لایه‌ن گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان یان ئه‌و گروپانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسان ئه‌وه‌ پرۆسه‌ى ئه‌منى ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
    وتیشى"ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌نجامدرا،وبووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى چه‌ند كه‌سێك ودۆزینه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ وچه‌كى جۆراوجۆر"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"چه‌ندین چه‌كى مامناوه‌ند وسووك ده‌ستبه‌سه‌ركران،له‌گه‌ڵ ئامێرى مۆتۆرولا ،وفۆن ودووربین وئۆتۆمبێلى بێ تابلۆ".
    ئاماژه‌یشى دا"پرۆسه‌كه‌ به‌به‌شدارى زۆرى كه‌رته‌كان وبه‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ناوخۆ وسوپاسالارى عێراق وجێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وفه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا ده‌ستیپێكرد".
    شایه‌نى باسه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى پشكنین وگه‌ڕان به‌دواى چه‌ك وداواكراوان  له‌دوو ناوچه‌ى به‌غدا ده‌ستپێكرد.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ناوچه‌ى حسێنییه‌ى مه‌عامل له‌ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا پێشهاتێكى ئه‌منى مه‌ترسیدارى به‌خۆوه‌ بینى له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى چه‌ك مامناوه‌ند وسووك له‌ناكۆكییه‌كى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ،كه‌بووه‌ هۆى گیانله‌ده‌ستدانى خه‌ڵكى بێ تاوان به‌بێ ڕێزگرتن له‌ئاسایش وهه‌ستى هاوڵاتیان وترس وتۆقاندنى له‌نێو ئه‌و خێزانانه‌ دروستكرد".