بهغدا-اهع
بهشیر حهداد جێگرى دووهمى سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهران ئهمڕۆ شهممه،دووپاتیكردهوه، لیژنەکان بەردەوام دەبن لەسەر کاری جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی یاسا و پێشنیازەکان.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى حهداد لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە کاتی دەستپێکردنی سەرەتای وەرزی نوێی یاسادانی یەکەم لە ساڵی سێیەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و لە وەرزی نوێی یاسادانان دا ژمارەی کۆبونەوەکان زیاد دەکرێن".
حەداد،وتیشى،ئەمڕۆ یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، بەرنامەکانی کۆبونەوەکە بریتی دەبن لە تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، پرۆژەیاسای وەزیر و وەزارەتەکان، پێشنیازی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارەی 188ی ساڵی 1959، هەروەها خستەڕو و گفتوگۆکردنی پێشنیازە یاساییەکانی دیکە و بابەتە گشتییەکان".
حهداد دووپاتیكردهوه له وەرزی نوێی یاساداناندا ژمارەی کۆبونەوەکانی پەرلەمان زیاد دەکرێن و لیژنەکانیش بەردەوام دەبن لەسەر کاری جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکانی یاسا و پێشنیازەکان و،وەرزی نوێ وەرزێکی پڕکار دەبێت بۆ پەرلەمانتاران تاوەکو بتوانرێت قەرەبوی رابردو بکرێتەوە، کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەمپەری خستبوە بەردەم کار و چالاکیی گشت دامودەزگاکانی دەوڵەت".
رونیشیکردەوە، لەم وەرزە نوێیەدا کار لەسەر ژمارەیەک پرۆژە یاسا و پیشنیازی دیکە دەکرێت کە هەندێکیان هی خولەکانی رابردون و رێکارە یاساییەکانیان تەواو نەکردوە، ئەوەش دوای دەوڵەمەندکردنیان لە رێگەی گفتوگۆکردن لە نێو لیژنە تایبەتمەندەکان و یەکخستنی رایەکان و رێککەوتن لەسەریان لە نێوان فراکسیۆنەکانی پەرلەمان.