به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك داواكراو ودۆزینه‌وه چه‌كى جۆراجۆر له‌میان پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ناوچه‌ى حسێنییه‌ى مه‌عامل ڕاگه‌یاند.
شانه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕوونیكرده‌وه"له‌كاژێرى چوارى به‌ره‌به‌یانى ،هێزه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان هه‌ستاون به‌جێ به‌جێ كردنى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى وپشكنین له‌ناوچه‌ى حسێنییه‌ى مه‌عامل ،وله‌كاژێر حه‌وتى به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆتایی هات،دواى ئه‌وه‌ى كه‌رته‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ كرد وبه‌بێ هیچ ڕووداوێك كشانه‌وه به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كانیان ،له‌ئه‌نجامى ئه‌و ئه‌ركه له‌حسێنییه‌ى مه‌عامل سێ كه‌س ده‌ستگیركران به‌تاوانى هه‌ڵگرتنى چه‌كى مامناوه‌ندى بێ مۆڵه‌ت وئۆتۆمبێلى نایاسایی،وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دوو تفه‌نگ جۆرى مامناوه‌ندى( bkc..RBK)،و121 كلاشینكۆف ،و17 ده‌مانچه و11 فۆن كه‌بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبى چێندراو به‌كاردێت،وهه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌كانى (قه‌ڵغانى سه‌ر سنگى جۆراجۆر ودووربین)و دوو ئۆتۆمبێلى بێ به‌ڵگه‌نامه گیراوه".
وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانى له‌سه‌پاندنى ئاسایش وجێ به‌جێ كردنى یاسا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بۆ پاراستنى هاوڵاتیان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى یاسا".