به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى مارسیدس لقى عێراق له‌ڕفاندنى ڕزگاركردووه.
ده‌زگاكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌واڵگیرى له‌باره‌ى هه‌بوونى ڕفیندراوێك له‌یه‌كێك له‌ماڵه چۆڵه‌كانى ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى قاهیره،یه‌كه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى هه‌ستا به‌پرۆسه‌ى چاودێرى وبه‌دواداچوونى مه‌یدانى".
ئاماژه‌یشى دا"دواى دڵنیابوون له‌زانیارییه‌كان ووه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى یاسایی ،له‌ئه‌ركێكدا هه‌ڵكووترایه سه‌ر ماڵه‌كه وتوانرا كه‌سه‌كه ڕزگار بكرێت كه‌ده‌ركه‌وت ناسنامه‌ى ئوردنییه وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى مارسیدس لقى عێراق كارده‌كات وماوه‌ى سێ رۆژى ڕفێندراوه وهه‌روه‌ها یه‌كه ئه‌منییه‌كه چه‌ندین چه‌كى تفه‌نگ وقه‌ڵغان وفۆنى تایبه‌تى بانده‌كه له‌میان پشكنینه‌كان دۆزییه‌وه".