ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌ى پشكنین له‌به‌سڕه‌ ده‌ستیپێكردووه‌

ئەمنی
  • 5-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌ى پشكنینیان له‌به‌سڕه‌ ده‌ستپێكرد.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"له‌كاژێرى پێنجى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى گه‌وره‌یان بۆ پشكنین ئه‌نجامداوه‌ به‌به‌شدارى كه‌رته‌كانى سوپاى عێراق ولیوا پیاده‌ى ده‌ریاوانى وپاسه‌وانانى سنوور وپۆلیسى فریاكه‌وتن".