به‌غدا-اه‌ع
هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پرۆسه‌یه‌كى پشكنین وگه‌ڕان به‌دواى چه‌ك وداواكراوه‌كان له‌دوو ناوچه‌ى به‌غدا ئه‌نجامدا.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"پێشهاتێكى ئه‌منى مه‌ترسیدار له‌ناوچه‌ى مه‌عاملى ڕۆژهه‌ڵاتى به‌غدا ڕوویدا كه‌تیایدا چه‌كى سووك ومامناوه‌ند له‌ناكۆكییه‌كى ئه‌و ناوچه‌یه به‌كارهێنرا ،وبووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتیانى بێ تاوان به‌بێ هیچ ڕێزگرتنێك له‌ئاسایش وهه‌ستى هاوڵاتیان ،ئه‌مه‌یش ترس وتۆقاندنى له‌نێو خێزانه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه دروستكرد".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ده‌وڵه‌ت وده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستاوستان نابن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یاسا،چونكه ئه‌ركى سه‌ره‌كى پاراستنى هاوڵاتیان وپارێزگاریكردن له‌ئاسایش وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه،بۆیه ده‌بێت لایه‌نه ناكۆكه‌كانى هه‌ر ململانێییه‌ك په‌نا بۆ دادگا به‌رن به‌پێى یاسا،چونكه به‌كارهێنانى چه‌ك له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر نییه".
وتیشى"له‌پێناو سه‌پاندنى یاسا وپته‌وكردنى ئاسایش،هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانى وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هه‌ستاون به‌پشكنینى ناوچه‌ى حسێنییه‌ى مه‌عامل ونه‌هێشتنى هه‌موو جۆره چه‌كێكى هاوڵاتیان وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى به‌پێى یاسا وبه‌مه‌به‌ستى سه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"كه‌رته به‌شداربووه‌كانى پرۆسه ئه‌منییه‌كه ،فه‌وجه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر،وفه‌وجه‌كانى هێزى تایبه‌ت،وكه‌رته‌كانى فیرقه‌ى نۆى زریپۆش،ویه‌كه‌كانى كه‌ى 9 وه‌زاره‌تى ناوخۆییه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هێزێكى ئه‌منى هاوبه‌ش هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى فزێلییه بۆ جێ به‌جێ كردنى یاداشتننامه‌ى ده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا"پێنج تاوانبار داواكراوى دادگا به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ومادده‌ى 406ى(كوشتن) ده‌ستگیركران،ویه‌كێك له‌تاوانباره‌كان ته‌قه‌ى له‌هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه وهه‌وڵى هه‌ڵهاتنى داوه به‌ڵام هێزه‌كه توانى ده‌ستگیرى بكات وده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ى بگرێت".